Publish Date: ٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٢٨

سەرچاوەگەلی هەواڵ لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە و دەسترێژی گولە لە چەند گەڕەکی شاری دیمەشق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، لە چەند گەڕەکی شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەوان جەبەل قاسیۆن و مەزە دەنگی چەند تەقینەوە و دەسترێژی گوللە دەبیسترێت.

ئاژانسی ڕۆیتێرز لەوبارەیەوە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ئەمنی ڕایگەیاند کە پێدەچێ گەڕەکی مەزە لە دیمەشق کرابێتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی.