وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ "تاران تایمز" جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماتکاران و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق لە تەندروستییەکی تەواودان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئیسماعیل بەقایی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "تاران تایمز"، ڕایگەیاند کە دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان لە باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێش هێرشەکە باڵوێزخانەکەیان بەجێهێشتووە .

بەقایی جەختی لەوە کردەوە کە هەموو کارمەندانی ئێرانی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق باری تەندروستییان تەواو و پێش هاتنی هێرشبەرەکان بینای باڵیۆزخانەکەیان جێهێشتبوو.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر تۆڕی ئەلعەرەبیەی سعودیە وێنەی هێرشی چەکدارەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقیان بڵاوکردەوە.