وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لە دۆحە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وڵاتانی عەرەبی بەشدار لە کۆبوونەوەی دۆحە فرۆم و وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لە بەیانانمەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە درێژەی قەیرانی سووریا گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاند: ئەبێ هەوڵ بدرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و ئەو بابەتە ببێتە هۆی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل.

لە ئەو بەیاننامە هاوبەشەدا هاتووە: ئەبێ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرز کردنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی سووریا تۆکمە ببێطەوە و بە شێوەی سەقامگیری و بە بێ لەمپەر مسۆگەر بکرێت.