Publish Date: ٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٧:٤٢

تیرۆریستانی چەکدار پایتەختی سووریایان کۆنتڕۆڵ کرد و حکوومەتی بەشار ئەسەد ڕووخا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستانی چەکدار بە سەرکردایەتی موحەمەد جولانی ڕێبەری گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام توانیان دیمەشقی پایتەختی سووریا بگرن.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وڵاتی جێهێشتووە و دیار نییە بۆکوێ ڕۆیشتووە.

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، تیرۆریستانی سووریا چوونەتە ناو دیمەشق و ناوەندە هەستیارەکانیان لەوان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و فڕۆکەخانەی دیمەشق کۆنترۆڵکردووە.

تۆڕی جەزیرە ڕایگەیاند کە تاقمە تیرۆریستییەکان سەرجەم زیندانیانی گەورەترین زیندانی دیمەشقیان ئازاد کردووە.

تاقمە تیرۆریستییەکانی " تەحریر ئەلشام" سەرجەم زیندانیانی زیندانی "سیدنیە" کە گەورەترین زیندانی شاری دیمەشقی پایتەختی سووریایە، ئازادیان کردووە.