وەزیری دەرەوەی عێڕاق وتی کە وڵاتەکەی نیگەرانی گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەوڵ دەدات بەغدا دوور بکاتەوە لە کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکاری و پێکدادانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە وڵاتەکەی نیگەرانە لە گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییە و هەموو لایەنەکانی ئەو ئاژاوە، بەرپرسی دۆخی تراژیدیای سووریان.

فواد حسێن دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، لە مەترسیدار بوونی گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و قەیرانی مرۆیی بە هۆی ئەو ڕووداوانە جەختی کرد و وتی: بەغدا بۆ پاڵپشتی لە سنوورەکانی خۆی و یەکپارچەیی خاک و ڕێگری لە تێوەگلانی عێراق لە ئەو پێکدادانە هەوڵ دەدات.

وەزیری دەرەوەی عێراو وتی: وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر عێراق بە توندی وەڵام دەدەینەوە و بەرەوڕووی دەبینەوە و پاراستنی سنوورەکان بەرپرسیارێتی ئێمەیە.