Publish Date: ٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١١:٢٤

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق لە هەڵاتنی هەزاران تیرۆریست لە زیندانەکانی سووریا و پیلانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ دابەش کردنی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سادق عەبدوڵڵا یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە هەزاران تیرۆریستی هاووڵاتی وڵاتانی جیاواز لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە دوای هێرشی تیرۆریستەکان بۆ زیندانەکان ئەنجام درا. ئەو گۆڕانکاریانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

عەبدوڵڵا وتیشی: تیرۆریزم شتێک جگە لە کارتی گوشاری وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ هاتنە دی بەرژەونەدییەکانی خۆیان لە ناوچەکە نییە. هیچ ڕووداوێک لە سێبەری خەرج کردنی پارە و گەیاندنی چەک بە دەستی تیرۆریستەکان دوور لە چاوەڕوانی نییە.

ناوبراو وتی: گۆڕانکارییەکانی سووریا لە چوارچێوەی پیلانێکی نێودەوڵەتی بۆ دابەش کردنی ئەو وڵاتە و لاواز کردنەوەی ناوەندە فەرمییەکانیان و دروست کردنی ئاژاوەی ڕەگەزی و عەشیرەییە.