بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش، بلوکی گواستنەوەی خولگەیی سامان 1 لەگەڵ دوو وەجبەی دیکە، یەک کیوب سێت و وەجبەیەکی لێکۆڵینەوەیی بە مانگیلەبەری سیمورغ لە بنکەی هاویشتنی ئیمام خومەینیەوە هاوێژرا و بە سەرکەوتوویی لە خولگەی زەوی بە بەرزایی 410 کیلۆمەتر جێگر بوو.
مانگیلەبەری سیمورغ بە سووتەمەنی شلەی دوو قۆناغییە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانەوە داڕێژرا و چێ کرا و لە هەشتەمین هاویشتنی خۆیدا توانی بە هاویشتنی سەرکەوتووی چەنڕەهەندی بلوکی گواستنەەوەی خولگەیی سامان 1 و دوو وەجبەی دیکە ، سەرجەم بە کێشی 300 کیلۆگرام، ڕێکۆردی نوێ لە کێشی وەجبە نێردراوەکان تۆمار بکات.