ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە وتنی ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی سووریا بەرەو عێراق ناچێت، داوای لە محەمەد شیاع سوودانی کرد کە بەر بە چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سووریا بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە ناردنی پەیامێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێ کرد کە ڕێگری بکات لە ناردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سووریا.

ئەبو محەمەد جەولانی سەبارەت بە قسەکانی سوودانی لەسەر بێدەنگ نەبوونی بەغدا هەمبەر گۆڕانکاریەکانی سووریا وتی: نیگەرانی و وەهمەکانی بەرپرسانی عێڕاقی بۆ پەرەسەندنی ئاژاوە بۆ نێو عێڕاق وتی : ئەوە بەتواوەتی هەڵەیە و عێراق ئەو جۆرە کە توانی لە شەڕی نێوان ئێران و ناوچەکە بێ لایەن بێت، لەم پرسەشدا بێ لایەن بێت من مسۆگەری دەکەم کە عێڕاق بە ئاژاوەکانەوە نەگلێت.

ناوبراو وتیشی: شۆڕشی گەلی سووریا دەستێوەردانی نابێت لە کاروباری عێراق و ئێمەش هیوادارین کە سیاسەتوانانی عێراقی ڕێگری بکەن لە ناردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ بەرگری لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد.