بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە القاهرە الاخباریه، عەلی مەحموود عەباس وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووری اکشانەوە لە حەمای هەنگاوێکی تاکتیکی کاتی وەسف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئەرتەشی سووریا ئێستا خەریک شەڕێکی قورس لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانە کە لە شێوەی شەڕی چریکی کەڵکوەردەگرن و هێزە چەکدارەکان ناچارن لە شێوەی گونجاوی شەڕ لەوانە شەڕ و هەڵاتن، چوونە پێشەوە و کشانەوە لە هەندێک شوێنی تایبەت بچنە پێشەوە؛ بەتایبەتی ئەوەی کە گرووپە تەکفیرییەکان کە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی سەربازی و لۆجستیکی دەکرێن.
وەزیری بەرگری سووریا لە هەمان کاتدا وتی: ئێم ەلە مەیداندا دۆخێکی باشمان هەیە و هێزە چەکدارەکانی ئێمە هەوڵی ڕزگار کردنی گیانی خەڵکی سڤیل دەدەن. تاکتیکی شەڕ لە هەندێک شوێندا ئاوا دەخوازێت کە لە بڕێ لە شوێنەکاندا بکشێیەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەناڵی ئەلعەرەبیە پاگەندەی کرد تەحریروشام و دیکەی گرووپە چەکدارەکان دوای ئەوەی کە توانیان شاری حەما کۆنترۆڵ بکەن خەریکن بەرەو شاری حومس دەچنە پێشەوە، بەڵام تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سووریا هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئاسایشی ئەو شارەی نیشان داوە.