بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، واشنتۆن پۆست لە زمانی کازم ئەلفەرتوس وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێراقەوە ڕاپۆرتی دا: ئەگەر هەست بکەین کە سووریا خەریکە دەڕووخێت ، دەستێوەردان دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: نیگەرانی هەیە لە ئەوەی کە دژبەرەکان، ئەسەد بڕووخێنن و عێراق تووشی کێشە بێت.
مهند العاقبی بەرپرسی راگەیاندنی حەشی شەعبی بەرەبەیانی سێشەممە هۆشداریی دابوو کە گۆڕانکارییەکانی سووریا نەک هەر بۆ عێراق بەڵکوو بۆ سەرجەم ناوچەکە هۆی نیگەرانییە.