بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند.
ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەوبارەوە ڕایگەیاند: ئەوڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣٥ دامودەزگا و پاپۆرەی ئێرانیی کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەکاندا بووە، خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ئیدعای ئەوەش کراوە: ئەم هەڵمەتە پاش هێرشی تۆڵەئەستێنانەی ئێران بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی لە بەرواری ١ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤ و هەروەها تەشەنەی ناکۆکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەپێی گەمارۆ داسەپاوەکانی ١١ی ئاکتەوبر، تێچوویەکی زیاتر دەخاتە سەر کەرتی نەوتی ئێران.