Publish Date: ٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٢٨

جەعفەر قەنادباشی وتی: تیرۆریستان بەدوای ئاژاوەنانەی جۆراوجۆریی وەک ورووژاندنی ناڕەزایەتی جەماوەری لە سووریان، چونکە باش دەزانن کە خەڵکی باکووری سووریا خوازیاری کۆتایی‌هێنانی دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانانی بەو جووڵە شەڕئەنگێزانەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر قەنادباشی کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان لای وایە پێشڕەویی خێرای تیرۆریستانی تەحریرولشام دەگەڕێتەوە بۆ پلان‌داڕشتنی پێشتر، ڕاهێنران و ڕادەست‌کرانی جیهازاتی پێویست بەو گرووپە و وتیشی: دەوڵەت و ئەرتەشی سووریا و هێزە جێگرەکان ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنی گرووپە تیرۆریستییەکان نەبوون و بەشێکی ئەو نائامادەییە دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵ‌بوونی زۆری ئەو وڵاتە بە سنوورەکانی لوبنان و ئەو ئاوارانەی ڕوویان لە سووریا نابوو.

قەنادباشی سەبارەت بە دۆز و داواکاری بۆ چوونی ئێران و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا ڕوونی کردەوە: دەبێ چاوەروان و بەتاقەت‌ بین بۆ ئەو کارە، چونکە داواکاریی بەپەلە و خێرای ئۆپەراسیۆنی سەربازی پەیوەستە بە نەناسینی زەروورەتەکانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و ئاساییە کە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاڵۆزی لەو جۆرە پێویستی بە پلان‌داڕشتن و ناسینی لایەنی بەرامبەر هەیە. پووچەڵ‌كردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو ئۆپەراسیۆنە دەبێ لێک‌بدرێتەوە. ئەگەرچی ئێران و سووریا بۆ پاڵپشتی سووریا هەنگاویان هەڵگرتووە و جیهازاتی پێویست ڕادەستیان کراوە.

ناوبراو زاڵبوونی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان بە سەر باکووری سووریای بە مانای کردنەوەی شوێنی ئاژاوەگەری و خەوشاندنی تەواویەتی سەرزەوینی سووریا زانی و ڕایگەیاند: ئەو گرووپانە سەر بە وڵاتانی دەرەوەن و یارمەتیان لێ وەردەگرن و دەتوانن ڕێخۆشکەر بن بۆ ئاژاوەنانەی جۆراوجۆریی وەک ورووژاندنی ناڕەزایەتی جەماوەری. چونکە باش دەزانن کە خەڵکی باکووری سووریا خوازیاری کۆتایی‌هێنانی دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانانی بەو جووڵە شەڕئەنگێزانەن. لە لایەکی ترەوە ئەم گرووپانە تەنیا بە ڕەهەندی سەربازی ناوەستن و هەڵوێستی ئایینی و ئیتنیکیشیان هەیە و ئەمەش دەبێتە قووڵ‌تربوونی کەلێنەکان.

ئەم کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان جەختیشی کرد: ئاسایشی سووریا واتە ئاسایشی ناوچە و ئەگەر سووریا خەوشەدار بێت، هەموو وڵاتانی ناوچەش بەجۆرێک تووشی کێشە دێن. درێژەی ئەم ئاژاوەیە واتە دەرفەتدان بە گرووپگەلی دژی ئاسایشی ناوچە و دەرفەتێک بۆ ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە سووریا و دەرفەتێک بۆ ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە دەیانەوێ زیان بە ناوچە بگەیێنن و دەرفەتێک بۆ ڕژیمی زایۆنی کە بۆ لاوازکردنی بەرخۆدان. هەر بۆیە دەبێ پاڵپشتانی سووریا پشتی یەک بگرن بۆ تێکشکاندنی تەحریرولشام و ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان.