بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانی و مووشەکی هێزەکانی ئەو وڵاتە و ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە دەڤەری باشووری ئیدلب و باکووری حەما درێژەی هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەو هێرشە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان تیرۆریست و تێکشکاندنی چەک و چۆڵەکانیان.
هەواڵنێری ئەلمەیادینیش لە هێرشی ئاسمانی ئەو هێزانە بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستەکان دیکەی بەرەکانی شەڕ لە حەما هەواڵی دا.
تەلەڤیزیۆنی سووریا چەند ڕۆژ ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە هەزار تیرۆریست لە ئۆپراسیۆنەکانەکانی ئەرتەش کوژراون.