Publish Date: ٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٧:٤٤

ئەرتەشی سووریا توانی چەندین ناوچە لە دەستی تیرۆریستەکان ئازاد بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، ئەرتەشی سووریا توانیویە لە چەند ناوچە لەگەڵ هێرشی تیرۆریستەکان بەرەوڕوو ببێتەوە و هەندێک ناوچەش ئازاد بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سانا، ئەرتەشی سووریا گوندەکانی کرناز، تل ملح، الجلمه، الجبین، حیالین و الشیخ حدید کە لە سەر جادەی محردە السقیلبیە، ن ڕزگار کردووە.

تەلەڤیزیۆنی سووریاش لە بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی بەرگری ئەرتەشی سووریا لەگەڵ جەندین درۆن لە ئاسمانی حەما هەواڵی دا.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووریاش ڕایگەیاند کە یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا لە دەڤەری باکووری حەما بە خەستی لەگەڵ تیرۆریستەکان بەرەوڕوو بووەتەوە و شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیا تیرحریستەکانیان کردووەتە ئامانج و خەساری قورسیان لێیان داوە.

هەندێک سەرچاوەش لە حەلەب ڕاپۆرتیان دا کە تیرۆریستەکان لە هەوڵدان کە تاوەرە موخابراتییەکان لە ناوچە جیاجیاکان تێکبشکێنن.

لەلایەکی رتیش تیرۆریستەکا پاگەندەیان کردووە کە گوندەکانی باب الطاقە، التوینە، الحویز و الشریعە لە سهل الغاب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای حەما داگیر بکەن.