Publish Date: ٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٥

سەرچاوە میدیاییەکان باس لە کوژرانی دەیان تیرۆریست لە دەوروبەری "حەما" و "ئیدلب" و لەناوبردنی چەکەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەکەن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیان تیرۆریستی دیکە لە سووریا لە هێرشی هاوبەشی چەکدارانی سووریا و ڕووسیا کوژراون.

سانا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند: لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی هێرشی هاوبەشی چەکدارانی سوریا و ڕووسیا بۆ سەر کۆبوونەوە سەربازییەکانیان و کاروانەکانیان لە جەرگەی حەما و ئیدلب دەیان تیرۆریست کوژراون و هەروەها کەرەستە و چەکەکانیان تێکشکێنراون .

لە لایەکی دیکەوە تیرۆریستان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شاری "قەڵا ئەلموسەدق"یان گرتووە کە دەکەوێتە گەڕەکی باکووری ڕۆژئاوای "حەما.