کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل گفتوگۆیەکیان لەگەڵ تیرۆریستەکانی بەشدار لە هێرش بۆ سەر حەلەب ئەنجام داوە کە لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕاگەیێندراوە کە هۆکارێک بۆ ترسی ئیسرائیلییەکان لە تیرۆریستەکانی سووریا بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل لە ڕۆژانی دواییدا سەرەنجی تایبەتیان داوەتە جووڵەی گرووپە تیرۆریستییەکانی تەحریرولشام و دیکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و نتانیاهۆش دوێنێ لەگەڵ ئەندامانی کابینەی خۆی لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا کۆبووەوە.

لە هەمان پێوەندیدا کەناڵی تەلەڤیڤیۆنی کانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی لەگەڵ تیرۆریستەکانی بەشدار لە هێرش بۆ سەر شاری حەلەب ئەنجام داوە کە ناوبراوی سوهەیل حەموود ناسراو بە ئەبو تاو راگەیاندووە. ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا وتوویە کە ئیسرائیلییەکان ئەبێ لە بەشار ئەسەد و ئێران و حزبوڵڵا بترن نەک لە ئێمە.