Publish Date: ١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١١:٢١

وێنەی بڵاو کراو لە کوژرانی سەرکردەی تیرۆریستەکانی سووریا ڕاست نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی ناوچەکە و ئیسرائیل چەند کاتژمێر لەمەوپێش لە کوژرانی ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام هەواڵیان دا و وێنەیەکیان لە ئەو بارەوە بڵاو کردەوە کە وادیارە ئەو وێنە هی ناوبراو نییە و هی تیرۆریستێی دیکە بە ناوی حازم منیزل ئابورمان، تیرۆریستی ئوردنی ناسراو بە ئەبوو قەعقاعە کە لە ساڵی 2015 کوژراوە.

هێشتا هەواڵی ورد و فەرمی سەبارەت بە ڕاست بوونی هەواڵی کوژرانی ئەبوو محەمەد جەولانی بڵاو نەبووەتەوە.