تاقمێک لە خوێندکاران و قوتابیانی ئایینی سووریی دانیشتووی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی خوازیاری یارمەتی ئێران بە خەڵکی سووریا بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاقمێک لە خوێندکاران و قوتابیانی ئایینی سووریی دانیشتووی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەلومەرجی دڵتەزێنی خەڵکی چەوساوەی شیعە لە شارەکانی نەبەل و زەهرای سەر بە پارێزگای حەلەب، جەختیان لەوە کرد کە مووچەخۆرانی سەر بە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، لە هێرشە بێ‌وێنەکانی شەوی ڕابردوویان دانیشتووانی ئەو شارانەیان ناچار لە بەجێ‌هێشتنی ماڵ و یانەی خۆیان کردووە.

لەو نامەدا بە ئاماژە بە دۆخی نالەباری پەناگرتنی ژنان و منداڵان و پیرساڵان لە هاوێری شاری سەفیرە، هاتووە: ئەو خەڵکە بەستزمانە چاوەروانی یارمەتی و گواستنەوەیان بۆ ناوچەگەلێکی هێمنی وەک حەمەس، دیمەشق یان زەینەبیەن و بۆ ئەو مەبەستە پێویستیی خێرایان بە کەرەسەی گواستنەوەیی وەک پاس و ئیمکاناتی ترە.

خوێندکاران و قوتابیانی ئایینی سووریی لە درێژەدا بە داکۆکی لە پابەندییان بە بەڵێنی خۆیان بۆ بەرگری لە ئیسلام و موسڵمانان، داوایان لە ڕێبەری ئێران کرد کە لە خێراترین کاتی مومکیندا هەنگاوی پێویست بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتیانیان و دابین‌کردنی ئاسایش و گواستنەوەیان بۆ ناوچەگەلی هێمن هەڵگیرێت.