گرووپە تیرۆریستەکان پاگەندەی گرتنی یەکجاریی پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سکای‌نیووزی عەرەبی ئیدعای کرد کە گرووپگەلی ملیشیای دژبەری دەوڵەتی سووریا کۆنتڕۆڵی یەکجاریی پارێزگای ئەدەلەب لە باکووری سووریایان گرتۆتە بندەستی خۆیان.

ئەو کەناڵە هەروەها لە زمانی دژبەرانی دەوڵەتی سووریا ئیدعای کرد کە تیرۆریستان حەلەب‌یان بە یەکجاری داگیرکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کۆنتڕۆڵی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و دوو شاری نەبل و زەهرا و شارۆچکەکانی یەرحافر و تەل عەرەن و تەل حاسڵ لە هاوێری حەلەب بە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیکەوەیە.