Publish Date: ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٢١:٢٩

جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی ڕێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە دانوستانە دیپلۆماسییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریبادی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خولێکی دیکەی وتووێژ لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا بەڕێوەچوو.

دوایین پێشهاتە دووقۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکان، تاوتوێ و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەدواداچوونی بەرژەوەندی گەلەکەمان دەکەین و پەسەندی ئێمە ڕێگای دیالۆگ و کارلێککردنە. ڕێککەوتن کرا کە دانوستانە دیپلۆماسییەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەوام بن.

کۆبوونەوەی جێگری وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ٩ی سەرماوەز بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسە دووقۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو.