بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی ڕەحمەتی کارگێڕی گرووپی مێدیایی مێهر لە سەفەر بۆ دۆحەی قەتەر وێڕای دیدار لەگەڵ ئەحمەد بێن سەعید رەمیحی کارگێڕی هەواڵدەری فەرمی قەتەر، لەگەڵ ئەو مێدیا قەتەرییە ڕێککەوتننامەی هاوکاری واژۆ کرد.
دوولایەنەکە بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتننامە لەسەر پێداویستی گەشەی هاوکارییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی هەواڵ، ڕاپۆرتەکان و بەشەکانی هەواڵ لە بەشە جیاجیاکانی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، وەرزشی، کۆمەڵایەتی، چەند مێدیایی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای بەڕۆژ لەوانە هۆشی دەستکرد جەختیان کرد.
دوای واژۆی ئەو ڕێککەوتننامە کارگێڕی مێهر و شاندی هاوڕێی سەردانی بەشە جیاجیاکانی هەواڵدەری فەرمی قەتەریان کرد و لە ڕەتوی کۆ کردنەوە، نووسین وناردنی هەوالەکان لە ئەو هەواڵدەرییە ئاگادار بوونەوە.