وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی سووریا، وێڕای هوشدار هەمبەر بە چالاک‌بوونەوە و سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستی-تەکفیرییەکان لە سووریادا، خوازیاری هەڵمەتی یەکلاکەرەوە و هاوئاهەنگ بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی تیرۆریزم بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وێڕای ئیدانەکردنی هەموو فۆڕمەکانی تیرۆریزم، جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستی لە سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردووی بە بەشێک لە پیلانی ئەهریمەنانەی ڕژیمی تیرۆریستی و ئەمریکا بۆ ناهێمن‌کردنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زانی و جەختی لە زەروورەتی هوشیاری و هاوئاهەنگی وڵاتانی ناوچە بە تایبەت دراوسێیانی سووریا بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەو پیلانە مەترسیدارە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە (ئێران، تورکیا و ڕووسیا) ناوچەی هاوێری حەلەب و ئەدلەب بەشێکە لە ناوچەی بەری لە ناکۆکی و هێرشی گرووپگەلی تیرۆریستی بۆ سەر ئەو ناوچانە، هاوکاتی پێشێل‌کردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاستانە، دەسکەوتە ئیجابییەکانی ئەو ڕەوتەش دەخاتە مەترسیی جیدییەوە.

ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەردار کیومەرس پوورهاشمی ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ئێران لە سووریا لە میانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حەلەب، جەختی لە درێژەی پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلاکەرەوانە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ئەو وڵاتە کرد.