هەواڵدەریی ڕۆیتێرز وردەکاریی نوێی لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە بڵاوکردنەوەی بەشێک لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران، ڕایگەیاند: ئاژانس لەو ڕاپۆرتە نوێیەیدا لە ئاگادارکرانەوەی لە لایەن ئێران سەبارەت بە جێگرکرانی سانتریفیوژی زیاتر لە ٢ سایتی ناڤۆکی نەتەنز و فۆردۆ هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تاران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە کە بە دوای دانەستنی ٨ تاڤگەی نوێی سانتریفیوژگەلی بەرەی ٦ بۆ پیتاندنی لەسەدا ٥ی لە فۆردۆیە.

بەوەشەوە، لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسدا هیچ باسێک لە پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی ئێران نەهاتۆتە ئاراوە.