Publish Date: ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:٥٨

سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لە زەروورەتی درێژەدان بە پاڵپشتیی تۆکمەتر لە بەرخۆدانی جەماوەری کەرتی غەزە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، بەدرەدین عەبدولمەلەک حوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە لێدوانێکدا وێڕای پیرۆزبایی دەربڕین بۆ جێگربوونی ئاگربڕی نێوان لوبنان و حزبوڵڵا، جەختی لە بەرپرسایەتیی زیاتر لە پێناو داکۆکی لە غەزە کرد.

حوسی بە ئاماژە بە گرنگیی هەلومەرجی دڵتەزێنی ئێستاکەی خەڵکی غەزەم وتی: یەمەن بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی زیاتر و تۆکمەتر لە بەرخۆدان جەماوەری کەرتی غەزە.

وتیشی: ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە سەپاندنی گوشاری سیاسی، پێگەی بەرەی بەرخۆدان لە عێراق و یەمەن لاواز و سنووردار بکات.