بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ عەبدوڵڵا بووحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان، سەبارەت بە دۆخی لوبنان لە پاش سەقامگیربوونی ئاگربڕ گفتوگۆی کرد.
عێراقچی لەو پەیوەندییەدا، وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ، ئەم سەرکەوتنەی لەسای خۆڕاگریی گەل و هێزی بەرخۆدان و هەوڵی دەوڵەتی هوشیاری لوبنان و سەرۆک پەرلەمانی ئەو وڵاتە زانی.
ناوبراو هەروەها جەختی لە پاوەجێی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەت، گەل، ئەرتەش و بەرخۆدانی لوبنان، ڕایگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە نابەڵێنی و ناپەبەندیی ڕژیمی زایۆنی بە ڕێککەوتنەکان، لوبنان پێویستە لەوبارەوە هوشیارتر بجووڵێتەوە.