بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید جەلالزادە جێگری کۆنسولی، کاروباری مەجلیس و ئێرانیانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێوەندی دوو قۆڵی ئێران و عێراق و ڕێگەکانی هاوکاری لە بواری یاسادانەری و دیپلۆماسی و چالاککردنی ڕێککەوتنامەگەڵی هاوکاری نێوان کۆمیتە هاوبەشەکانی دوو وڵات بەتایبەت لە کاروباری پەرلەمانی و کۆنسوولییان تاوتوێ کرد.
هەروەها لەو دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لە گرنگیی هاوکاری هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ خزمەت بە خەڵکی ناوچەکە کرد.