بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە بە ئاماژە بە ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان وتی: ئێران پێشوازی لە ڕێککەوتنی ڕۆژی سێشەممە دەکات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا: تاران مافی خۆیەتی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا بۆ سەر ئێران، بەڵام پێشهاتەکانی دیکەی ناوچەکەش لەبەرچاو دەگرێت وەک ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان.
ئێران پێشوازی لە ڕێککەوتنی ڕۆژی سێشەممە دەکات و هیوادارە بتوانێت ببێتە هۆی ئاگربەستی هەمیشەیی.