بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابەک سووری لە کەمپی تیجاریسازی و گەشەی بازاڕی هەناردەی بەرهەمی زانستبنیاد لە شاری سنە، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: کردنەوەی پیشانگای پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای کوردستان لە پێناو ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەیەکی دیاریکراو بۆ سازدانی پێوەندیی دانوستانکارانەی زانستی لەگەڵ وڵاتانی هاوسنووری ئێرانە و هەموو پارکگەلی زانست و تەکنۆلۆژیای وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکیی زیاتر لە ١٩٠ یەکە و کۆمپانیای تەکنۆلۆژیکار لە پلەبەندیی جۆراوجۆر لە کوردستان کە لەو ڕێژەیە زیاتر لە سەدا ٦٠یان لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریدا چالاکن، ڕاشیگەیاند: بوونی سنوورە هەناردەییەکان لە کوردستاندا شیاوی ئاوڕ لێدانەوەن و دەکرێ بەهرەی زیاتر و باشتریان لێ وەرگیرێت.