سەۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: سیستەمی ئیتلاعاتی ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لە دژی ئێران لەبەردەست نییە و ئەوان ڕێگای زۆربێژیان گرتووەتە پێش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: سیستەمی ئیتلاعاتی 16 لایەنی ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لە دژی ئێران لەبەردەست نییە و بەس خەریکن زۆربێژی دەکەن و خەڵکی ئێرانیش لە بەرانبەر زۆربێژیدا ناکشێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: سەرجەم چالاکییەکانی ڕێخکراوی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پادمان و بە پێی سیستەمی ئاژانس و لە ژێر چاوەدێری ئەو ناوەندەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆی ئاماژەی دایە سەر پیتاندنی ئۆرانیۆنی سەدا 60 و ژمارەیەی جیاواز لەسەر بەکارهێنانیان و زیادی کرد: ئەوەی کە گرینگە، کاراتر بوون و هەرزانتر بوونی پیتانندی جۆرە نوێیەکەیە.