مێدیا عێبری زمانەکان گەڕانەوەی ئاوارەکانی لوبنان بۆ شار و گوندەکانی خۆیان و نەگەڕانەوەی شارۆچکەنشینەکان بۆ ناوچە باکوورییەکانی ئیسرائیلیان پێکەوە بەراورد کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عێبری زمانەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە شێوەی بەربڵاو گەڕانەوەی ئاوارەکانی لوبنان بۆ شار و گوندەکانی خۆیانیان ڕووماڵ کرد.

ئەو مێدیاگەلە بە دەربڕینی بێ هیوایی نیسبەت بە دیتنی ئەو وێنەگەلە دانیان پێدانا کە ئاوارە لوبنانییەکان خەریکن دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان کەچی شارۆچکەنشینەکانی ئیسرائیل ناگەڕێنەوە بۆ ناوچە باکوورییەکان ئەوەش بە واتای سەرکەوتنی تەواوە.

عەمیخای شترن شارەوانی کریات شمونەش دانی پێدانا: من ئامادە نیم کە شارۆچکەنشینەکان وەکوو گۆشتی قوربانی بگەڕێنمەوە ناوچە باکوورییەکان. من ئاسایشی پێویست نابینم بۆ پەروەردەی منداڵەکانم لە کریات شمونە.