بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە لە حاڵێکدا کە کابینەی توندڕەوی بنیامین نتانیاهۆ لە مانگەکانی دواییدا لەناوبردنی حزبوڵڵای لوبنانی وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی خۆی لە شەڕ لە بەرەکانی باکووری ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئێستا خەساری قورسی ئیسرائیلییەکان و زەوگیربوونی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لە لوبنان لە کۆتاییدا تێلاڤیڤی ناچار بە قبووڵی ئاگربڕ کرد.
بەم پێیە، ئێستا مێدیا توندڕەوەکانی ئیسرائیل و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی دژی نتانیاهۆ خەریکی هێرش بۆ سەر ناوبراو بەهۆی شکست لە بەرانبەر حزبوڵڵان.
یائیر لاپید ڕێبەری دژبەرەکانی نتانیاهۆ لە ئەو بارەوە وتی: ڕێککەوتن لەگەڵ حزبوڵڵا ناتوانێت پەڵەی شکستە سیاسییەکانی نتانیاهۆ پاک بکاتەوە و ئەبێ ڕێککەوتنێک بکرێت کە دیلەکانی دەستی حەماس لە غەززە ئازاد بکرێن و ئاوارە ئیسرائیلییەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
لاپید بە دانپێدانان بە شکستی ئیسرائیل هەمبەر بەرەی بەرخۆدان جەختی کرد: ڕاستی ئەوەیە کە کابینەی نتانیاهۆ لە کۆتاییدا ناچار بە قبووڵی ئاگربڕ بوو و نەیتوانی لە ئەو بوارەدا دەستکەوتێکی سیاسی بەدەست بهێنێت.
نەفتالی بێنێت بە ڕەخنەی توند لە کابینەی نتانیاهۆ ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەگەڵ حزبوڵڵا شکستێکی تەواو و سووکانە لە بواری دیپلۆماسی و ئەمنیەتی بۆ ئیسرائیلە. حزبوڵڵا بە بووژانەوە خۆی لە باشووری لوبنان دیسانەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
لیبرمانیش وتی کە نتانیاهۆ خەڵاتی دایە حزبوڵڵا بۆ کوشتنی زایۆنییەکان.