بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی هاوپەیمانی شارستانیەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەفەری بۆ شاری لیسبۆن کردووە، هەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە پرسی ئاشتی و پێشهاتەکانی ناوچەیی لە وتارێکدا قسەی کرد.
وتیشی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەستبەجێ و بەکۆمەڵ هەیە بۆ ڕاگرتنی ئەم پلانە کۆلۆنیالی و ڕەگەزپەرستییە.
عێراقچی زیادی کرد: بەرپرسیارێتی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی له تاوانەکانی ئەنجامدراوەکانی ڕژێمی زایۆنی به بیرهێنایەوه و جه ختی کرد: ئەمریکا و وڵاتانی دیکه که پشتیوانی سەربازی و سیاسی ئەم ڕژیمه دەکەن به هاوبەشی ئەو ڕژێمه دادەنرێن و ده بێ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.