بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە ئاژانسی ئارگوس مێدیا، دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەم دواییەدا هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی تری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێی دەست پێکردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاش ئەم هەوڵانەی دەوڵەتی ناوەندی بۆ وەستاندنی قاچاخی نەوتی، دەرچوونی ئەو بەرهەمانە لە تەرمیناڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان سنووردار کراوە.