هەناردە کردنی نەوتی هەرێم کە لە ساڵی 2023 ەوە راگیراوە لەگەڵ چەند کێشەیەک بەرەوڕوویە کە لایەکی دەگەڕێگتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی و هەرێم و لایەکی تریشی دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک وڵاتان وەکوو ڕووسیا و چین و چارەسەر کردنی پێویستی بە هەوڵ و متمانەیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری نەوتی ئۆیل پرایس، هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بەهۆی کێشەی یاساییەوە ڕاگیردراوە. دزەی بەربڵاوی ڕووسیا لە بەشی نەوتی هەرێم و گوشاری بەغدا بۆ تێکەڵ کردنی هەرێمی کوردستان لە عێڕاقێکی یەکگرتوو، شانسی دۆزینەوەی ڕێگایەکی یەکسانی پێچراو کردووەتەوە. وادیارە کە بەغدا دەیەوێت هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بە پێی یاسایەکی یەکپارچەی نەوتی سنووردار بکاتەوە.

بە پێی ڕێكکەوتنی نۆڤەمبەری 2014 بڕیار بوو هەرێم نەوتە بەرهەم هێنراوەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ کۆمپانیای سۆمۆ و لە بەرانبەردا بەغدا بەڵێنی دا کە مانگانە نزیک بە 500 ملیۆن دۆلار بخاتە بەردەستی حکومەتی هەرێم بەڵام تەنیا دوای سێ مانگ لە ئەو ڕێککەوتنە ناڕەزایەتییەکانی دوولایەنەکە بەرز بووەوە. حکومەتی هەرێم، بەغدا بە پێنەدانی تەواوی ئەو بڕە پارە تاوانبار کرد و بەغداش ، هەولێری بە ڕادەست نەکردنی تەواوی نەوتە بڕیاردراوەکە تۆمەتبار کرد. بەڵام دوو بابەت لەوانە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم و دوابەدوای ئەوەش کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دۆخەکەی شڵەژاوتر کردەوە.

دووهەم ڕووداوی گەورە، هاتنی ڕووسیا بۆ نێو دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بوو. ڕووسیا 1.5 ملیار دۆلار یارمەتی دارایی لە بەرانبەر پێش فرۆشی نەوت لە سێ تا پێنج ساڵی داهاتوو. رووسیا هەروەها لە هەوڵی دووهەمدا سەدا 80 ی خاڵی پێنج بەشی نەوتی ناوچەکەی کۆنترۆل کرد و سێهەم خاونایەتی سەدا 60 ی هێڵی بۆری نەوتی هەرێمی لە بەرانبەر سەرمایەدانەری 1.8 ملیار دۆلاری بۆ بەرز کردنەوەی دەفرایەتی بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا کۆنترۆڵ کرد و مسکۆ بە گرێبەستێک لەگەڵ بەغدا بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نوێ، شوێن پێی خۆی لە ئەو وڵاتە وەکوو ناوبژیرانی شەڕێکی بێ کۆتایی، قایم تر کردەوە.

هیچ یەکە لە ئەو بابەتەنای سەرەوە بەتواوەتی جێبەجێ نەکران و وادیارە حکومەتی ناوەندیش بەتواوەتی هێزی خۆی بۆ گرتنە پێشی ڕێگایەکی جیاواز بۆ کێشەی کورد خستووەتە گەڕ و ئەویش لابردنی دوا خاڵەکان بە خۆبەڕێوەبەری هەرێم و کردنی بە پارێزگایەک وەکوو دیکەی پارێزگاکانی عێراقە. هۆکاری دیکە ئەوەیکە کە هیچ یەکە لە هاوپەیمانەکانی بەغدا واتا ڕووسیا و چین نایانەوێت ناوچەیەکی نیوەسەربەخۆ کە پێوەندی نزیکی لەگەڵ ڕۆژاوا هەیە و بەرنامەکانی ئەوان بۆ عێڕاق هەڵدەوەشێنێتەوە، بوونی هەبێت. هەر بۆیە پرسیارەکان سەبارەت بە کۆبوونەوکان لەسەر ڕێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئەم دواییەدا بێ وەڵام ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی عێڕاقی هەفتەی رابردوو لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە حکومەتی فیدراڵ بە هیچ لەونێک نایەوێت لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتنێک بکات کە هێز و دەسەلاتێک بداتە ئەو ناوچەیە. دوو لەمپەریش هەیە بۆ ڕێککەوتن ئەویش ئەوەیە کە فرۆشی سەربەخۆی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، ڕەوتی نەوتی کە بڕیارە بۆ فرۆش بنێردرێتە بەغدا، دەکەوێتە مەترسییەوە و هیچ قازانجێکیشی بۆ بەغدا نییە و ئەوی تری بەغدا نایەوێت پارەیەک بگەیێتە ئەو ناوچە چونکوو ئەوە ڕێگرە بۆ تێکەڵ کردنی هەرێم لە نێوا عێراقێکی یەکپارچە.