سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: ئیسرائیلییەکان بە شەهید کردنی چوار هێزی ئەرتەش هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاند و وەڵامی ئێمە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلیش سەرووی بیرکردنەوەکانی ئیسرائیل داڕێژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە کۆڕی فەرماندە باڵا چەکدارەکان ئاماژەی دایە سەر دۆش داماوی ئەم ڕۆژانەی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان و وتی: ئەرتەشی ئیسرائیل سەرەڕای هەموو جەنایەتگەلێک کە ئەنجامی داوە نەیتوانیوە بگاتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی.

ناوبراو درێژەی دا: گرینگترین ئامانجی ئەوان لە کێشانی شەڕ بەرەو لوبنان ئاسایشی ناوچە باکوورییرکانی ئیسرائیل بوو کە نەک هەر نەهاتە دی بەڵکوو نائەمنییەکان لە حەیفا و تێلاڤیڤیش پەرەی سەندووە.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە شەهید کردنی چوار هێزی ئەرتەش لەلایەن ئیسرائیلەوە لە هێرشەکانی ئەم دواییە وتی: ئیسرائیلییەکان بە ئەو هەوڵەوە سەرجەم هێلە سوورەکانیان بەزاند بەڵام ئەوە بزانن کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بنەمای ئەخلاق و خوێندنەوە ئایینییەکان و لەسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە درێژەی بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و بەدوور لە ماتڵ کردن و پەلە کردن و بە وردی و لە کاتی گونجاودا وەڵامی پەشیمان کەرەوە و جیاواز بە دەستدرێژییەکان دەداتەوە.