بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکیی ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی و لوبنان سەبارەت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لوبنان ڕێککەوتوون.
ڕاشیگەیاند: چاوەروان دەکرێت کە کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕەزامەندی خۆی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەرببڕێت.