Publish Date: ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٢

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ پێش بە ئاسایی‌بوونەوەی کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی ئیسرائیل بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوڕۆ دووشەممە لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی هاوڕێیانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی هەلومەرجی مرۆڤدۆستانە لە فەلەستینی داگیرکراو، وێڕای ئاراستەکردنی هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، هەمبەر بە خەوشەدارکردنی پێگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی پەسیڤ‌بوون و دەستەوەسیانی هەمبەر بە کۆمەڵکوژی و دەستدرێژیی بەربڵاوی ڕژیمی زایۆنی هوشداری دا.

عێراقچی ئاماژەی بە کۆمەڵکوژیی ١٤ مانگی ڕابردوو بە درێژەی پلانی "سڕینەوەی داگیرکەرانە"ی ٨٠ ساڵەی فەلەستین زانی و جەختی کرد: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ پێش بە ئاسایی‌بوونەوەی کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی ئیسرائیل بگرێت.