سی‌وپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان بە ناساندنی براوەکانی ئەم خولە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری شاری سنە کۆتایی پێهات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی‌وپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی کوردستان کە ڕۆژی پێنج‌شەممە ١ی سەرماوەز بە نمایشی کەرناڤاڵێک لە سنە دەستی پێکرد، پاش ٣ ڕۆژ چالاکی و نمایشی ٢٧ بەرهەمی شانۆیی لە دوو بەشی شانۆی سەرشەقام و شانۆی سەر دیمەن، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی سەرماوەز لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری شاری سنە کۆتایی پێهات.

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەری شانۆیی و داوەران، هاوکاتی ناساندن و خەڵات‌کردنی براوەکانی ئەم خولە بۆ باشترین شانۆ، دیزانی برۆشوور، مۆسیقا، داڕشتنی جووڵە، داڕشتنی فەزا، داڕشتنی جل‌وبەرگ، ئەکتەری پیاو و ژن، ئایدیا و دەرهێنەری، بەرهەمێکی شانۆیی بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر دەستنیشان کرا.