بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد: ئەرکی ئێمە بەرز کردنەوەی ئاستی دیپلۆماتیک بۆ ڕێگری لە ڕوودانی هەر جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشە لە دژی عێراقە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەین بۆ گەییشتن بە ئاگربڕ.
فواد حسێن وتیشی: پیلانگەلێک بۆ پەرەپێدان بە شەڕ بەرەو وڵاتانی دیکە لە ئارادایە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە سیاسەتی دەرەوەماندا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و هێزی نەرم و ئاشتی جەخت دەکەین.
ڕۆژی ڕابردوو کۆمکاری عەرەب لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا بەیاننامەیەکی لە دژی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەرکرد و پاڵپشتی خۆی لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.