Publish Date: ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٠٧:٣٢

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: چڕی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە غەززە بێ وێنە و شۆککەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لە ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنان، با ئەو توندوتیژییە دژوارە ، لەبیر نەکەین کە بەهۆی چەند دەیەیەک لە داگیرکاری دڕندانە و جینۆسایدی کۆلۆنیالیزم لە فەلەستینی داگیرکراودا هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئاست و چڕی توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە غەززە بێ وێنە و شۆککەرە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەیان هەزار ژن و کچی فەلەستینی کوژراون یان بریندار بوون و ئەو هەموو دایکە، لە غەززەدا گیانی لەدەست داوە. ژنان و کچانی غەززە مەترسی برسێتی و کۆچی زۆرەملێیان لەسەرە.