بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و کانگای مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: لە ساڵانی دواییدا دەفرایەتی کانگا چالاکە ناڤۆکییەکان چەند هێندە کراوە و ئێستا خاوەن کانگای چالاک بە دەفرایەتیی بەرچاوین.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزکردنەوەی بەرچاوی دەفرایەتی ساڵانەی بەرهەمهێنانی کەیکی زەردی ئەتۆمی، وتیشی: بەپێی بەڵگەی کۆگری ستراتژیی پیشەی ناڤۆکی، بڕیارە تا ساڵی ١٤٢٠ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای ناڤۆکی بگاتە ٢٠ هەزار مێگا ڤات و لەو ڕووەوە شلگێرانە پەیجووری چێکردنی یەکەکانی دوو و سێی وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر، وزەخانەی دارخوین، وزەخانەی ئێران-هورمۆز و ...ـین و بۆ شوێندۆزیی وزەخانەگەلی تری ئەتۆمی لە باکوور و باشوور هەوڵ دراوە.