بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی ئیدیعای کرد کە ژنێڤ ڕۆژی هەینی میوانداری دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەوروپا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپا لە ٢٩ی ئەم مانگە لە ژنێڤ دوای دوو ساڵ دابڕان دەست پێدەکاتەوە.
کیۆدۆ بە گێڕانەوەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئێران نووسیویەتی “دەوڵەتی ئێران بە سەرۆکایەتی مەسعوود پزشکیان بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەو کێشە ئەتۆمییەی لەگەڵ ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و یەکێتیی ئەورووپا لە سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دروست بووە”.