گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خوێندنی سروودی سڵاو فەرماندە لە سووریا لەلایەن منداڵانەوە لە مەزارگەی حەزرەتی زەینەب بڵاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خوێندنی سروودی سڵاو فەرماندە لە سووریا لەلایەن منداڵانەوە لە مەزارگەی حەزرەتی زەینەب بڵاو بووەتەوە.

نووسینگەی ڕێبەری ئێران لە سووریا، بە هاوکاری نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە سووریا و کۆمەڵێکی پەروەردەیی لە دیمەشق، لە جێبەجێ کردنی کلیپی سڵاو فەرماندە بەشدار بوون.

شیاوی باسە کە ئەو سروودە لە کۆبوونەوەی خەڵکی سووریا و ئاوارەکانی لوبنانی بەڕێوە چوو.

سڵاو فەرماندە سروودێکی حەماسیە کە لە ئێران ناوبانگی دەرکردووە و بەرەی گەنج و منداڵان بۆ حەزرەتی مەهدی د.خ دەخوێنن و تێیدا دەڵێن ئامادەن کە شوێنکەوتووی بن بۆ بەرەنگاریی ستەم و زوڵم لە جیهاندا.