مسکۆ لە کۆتایی مانگی نوامبێر دەبێتە میوانداری وڵاتانی برکیس بۆ بەشداری لە مێهرەجانێکی فەرهەنگی و نەریتی تایبەتی قوتابیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرەجانێکی فەرهەنگی و نەریتی تایبەت بە قوتابیان و بە بەشداریی وڵاتانی ئەندامی بریکس لە بەرواری ٣٠ی نوامبێری ٢٠٢٤ لە لایەن ڕێکخراوی دەوڵەتی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مسکۆ(MGIMO) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و تۆڕی نێودەوڵەتی میدیایی تی‌ڤی بریکس لە شاری مسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

لەم مێهرەجانەدا نزیکەی ٣٠٠ قوتابی لە پۆلی هەشت تا یازدە بەشدار دەبن و لەگەڵ مێژووی وڵاتانی ئەندامی بریکس و فرەچەشنی زمانی و فەرهەنگیان و هاوکاریگەلی نێودەوڵەتی لە بواری پێوەندییە بەکۆمەڵەکان ئاشنا دەبن.

هەروەها خوێندکارانی چالاکی زانکۆی MGIMOـیش لەو مێهرجانەدا ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن.