Publish Date: ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٣٦

پێش‌نوێژانی هەینی سەرتاسەری ئێران بڕیارنامەی دژە ئێرانیی شۆڕای حوکامیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش‌نوێژانی هەینی سەرتاسەری ئێران لە وتاردانی ئەمڕۆیان لە نوێژی هەینیدا وێڕای ئیدانەکردنی هەڵمەتی دژبەرانەی ٣ وڵاتی ئەورووپی و دەستەوەستانی شۆڕای حوکام، خوازیاری کاردانەوەی خێرا و یەکلاکەرەوەی ئێران بەو بڕیارە دژە ئێرانییە بوون.

پێش‌نوێژانی هەینی وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینیان بۆ کاردانەوەی خێرای وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەو بڕیارە دژە ئێرانییەی شۆڕای حوکام، داوایان لە دەوڵەت کرد کە هەڵمەتی کردەکی خۆی بۆ گەشەی پیشەسازیی ناڤۆکی و وەڕێخستنی سانتریفیوژی بەرەی نوێ بخاتە گەڕ.