دەرکردنی حوکمی دەستگیری بۆ نتانیاهۆ و گاڵانت لە لایەن دیوانی دادی نێودەوڵەتی جگە لە ڕەهەندە یاساییەکانی، پاشهاتی سیاسی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو دوو کەسە و ڕژیمی زایۆنی بە دواوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیوانی دادی نێودەوڵەتی ڕۆژی ڕابردوو، پێنج‌شەممە ١ی سەرماوەزی حوکمی دەستگیری بۆ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یوئاو گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژیمی زایۆنی دەکرد؛ حوکمێک کە بە تاوانی جەنایەتی جەنگی لە غەزە بۆ ئەو دوو بەرپرسەی ڕژیمی زایۆنی دەرکرا.

پاش دەرکرانی ئەم حوکمە، ئەگەرچی ڕژیمی زایۆنی تۆمەتی لۆبی‌گەری دایە پاڵ ئەو دادگەیە و هێرشی ‌کردە سەر شەرعییەتی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، بەڵام زۆربەی وڵاتان و تەنانەت وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکیش ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم حوکمە دەربڕی و لەمناوە جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش نە تەنیا ئەم حوکمەی بە سیاسی نەزانی، بەڵکوو خوازیاری ڕێزنان لە بڕیاری دیوان و زەروورەتی ڕاپەڕاندنی بوو.

پاشهاتە یاسایی و سیاسییەکانی حوکمی دادگەی لاهە

حوکمی دیوانی دادی نێودەوڵەتی پاش یەکساڵ لە دەستەوەستانی و لاوازیی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان لە ژێر گوشاری لۆبییەکانی ئەمریکا-زایۆنی، زۆر سەرنج ڕاکێشە و دەتوانێ یارمەتیدەری تۆکمەی دووبارەی ڕەوتە یاساییەکان و پێگەی دامودەزگاییەکان بێت.

بەپێی حوکمی دادگەی لاهە، تاوانی جەنایەتی جەنگی، کۆمەڵکوژی، جەنایەت لە دژی مرۆڤیاتی و دەستدرێژی دراوەتە پاڵ نتانیاهۆ و گاڵانت. هەروەها لەم حوکمەدا ئاماژە بە برسێتی وەک چەکێک لە دژی خەڵکی کراوە و هەر ئەمەش دەتوانێ هەوێنی تۆمارکرانی جەنایەتی ژینۆساید و کۆمەڵکوژیی غەزە وەک نمونەیەک بۆ مسۆگەرکردنی مافی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە داهاتوودا بێت.

هەر چەند بە هۆی پاڵپشتیی بەربڵاوی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی ڕاپەڕاندنی ئەم حوکمە دەتوانێ بەرەوڕووی ئاستەنگەلێک بێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەندامی دادگەکە ناچار لە ڕەچاوکردنی دەکات و هاوکات چەق دەخاتە بەردەم سەفەرەکانی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی.

هەروەها ئەم حوکمە دەتوانێ بۆ ئاگربڕی غەزە و لوبنانیش زۆر کاریگەر بێت و هەوڵەکانی نتانیاهۆ بۆ کەڵک‌وەرگرتن لە شەڕ لە پێناو مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بەرەوڕووی ئاستەنگی جیدی بکات و ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ پەرەسەندنی ڕەخنەکان لە دژی ئەو و هاوکات بەرزبوونەوەی زەختی گوشارە ناوخۆییەکان بۆ کشاندنەوەی نتانیاهۆ لە دەسەڵاتی بەدواوە دەبێت.

سەرجەم ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ئەم حوکمە بریتین لە:

١. کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر نتانیاهۆ و گاڵانت

- بەربەستەکانی سەفەری نێودەوڵەتی: بەپێی حوکمی دیوانی دادی نێودەوڵەتی وڵاتانی ئەندامی ئەو دیوانە ناچارن لە ڕاپەڕاندنی حوکمەکەی و دەستگیریی کەسانی حوکم‌دراو. واتە ئەو دوو کەسە لەمەبەدوا سەفەرە دیپلۆماتیکەکانیان بەرتەسک‌تر دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتان ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو حوکمە ڕاگەیاندووە.

- گرفتە یاساییەکان: تەنانەت ئەگەر ڕژیمی زایۆنی ئەو دیوانە شیاوێتی ئەو دیوانە ببەنە ژێر پرسیارەوە، ئەوا گوشاری یاسایی و سیاسی نێودەوڵەتی پێگەی ناوخۆیی و دەرەوەی ئەو دووە خەوشەدار دەکات.

- لاوازی پێگەی ناوخۆیی: ئەم حوکمە دەبێتە هەوێنی تۆکمەتربوونی پێگەی ناڕازییانی سیاسی ناوخۆی ڕژیمی زایۆنی و بەرزبوونەوەی قەیرانەکان.

٢. کاریگەریی لە سەر سیاسەتە ناوچەییەکانی ڕژیمی زایۆنی

- لاوازی هاوڕایی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی: هەندێ وڵاتی عەرەبی کە لەم ماوەیە پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی ئاسایی کردبۆوە، ڕەنگە لەمە بە دوا لە ژێر گوشاری جەماوەری ناچار لە پێداچوونەوە بە پێوەندییەکانیان بدەن.

- دەستی باڵای بەرخۆدان: دەرکەوتنی ڕووی جەنایەتکارانەی ڕژیمی زایۆنی و شەهیدکردنی ٤٤ هەزار فەلەستینی لە غەزە و نزیکەی ٤ هەزار کەس لە لوبنان، ڕێخۆشکەرە بۆ بەرزبوونەوەی پێگەی بەرخۆدان و هاوڕاییەکان لەگەڵ ئەو بەرەیە و سەلمانی شەرعییەتی ئەو بەرەیە لە هەڵوێستی دژە زایۆنیی.

٣. کاریگەریی لە سەر پێوەندییە نێودوڵەتییەکانی ڕژیمی زایۆنی

- گوشاری دیپلۆماتیک: حوکمی دیوانی داد دەتوانێ وڵاتانی ئەورووپی و هەندێ لە هاوپەیمانانی ڕژیمی زایۆنی ناچار لە گرتنەبەری هەڵوێستی توندتر بکات. ئەم بابەتە مومکینە سەپاندنی گەمارۆی ئابووری و کەمکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی بەدواوە بێت.

- بەرزبوونەوەی پاڵپشتییەکان لە فەلەستین: ئەم حوکمە بێ‌گومان بەرزبوونەوەی پاڵپشتی جیهانی لە مافی فەلەستینییەکانی بەدواوە دەبێت و ڕژیمی زایۆنی وەک ئەکتەرێکی پێشێل‌كەری مافی مرۆڤ دەناسێنێت و شەرمەزاری دەکات.

ئەم حوکمە تەنانەت ئەگەر دەستگیریی نتانیاهۆ و گاڵانتی بەدواوە نەبێت، بەڵام سیگناڵێکی بەهێز دەنێرێ بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چاوەدێری کردنی ئاکاری ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان و هاوکات ئەم حوکمە خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ کۆتایی‌هاتن بە خۆدزێنەوەی ڕژیمی جەنایەتکاری زایۆنی لە سزای نێودەوڵەتی و بەرزبوونەوەی پێگەی یاسای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکاریگەلی مافی مرۆڤ.