Publish Date: ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١١:٢٦

خەڵکی تاران بە گردبوونەوە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستینیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی تاران ئەوڕۆ هەینی ٢ی سەرماوەز بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە، لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران کۆبوونەوە.

لەم گردبوونەوەی خەڵکی پایتەخت وێڕای هەڵدانی دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٦٦ فەلەستینی و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس، بۆ درێژەی گەمارۆ و تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە پەنای قاتی و برسێتی، خوازیاری دەرکرانی ڕژیمی زایۆنی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.