قبە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید مەجید مووسەوی جێگری فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا بە وتنی ئەوەی کە حزبوڵڵای لوبنان دوای شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا یەکپارچەیی خۆی پاراستووە، ڕایگەیاند: ئەوەی کە بە ڕواڵەت نیشانی دەدات و مێدیاکان باسی لەسەر دەکەن لە سەر لاواز بوونەوەی حزبوڵڵا ڕاست نییە و دەفرایەتی نهێنی لە ئەو هێزانە هەیە کە لە چەندین دەیەدا خۆی بۆی ئامادە کردووە.
جێگری فەرماندەی هێزی هەوافەزا جەختی کرد: حزبوڵڵا خاوەند پاشەکەوتی مووشەک و درۆنە کە بە پێی پێویست بەکاریان دەهێنێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل هێشتا گورزی قورسی لە حزبوڵڵاوە بەرنەکەوتووە، ڕایگەیاند: حزبوڵڵا لە دۆخێکدا شەڕ دەباتە پێشەوە کە لە قازانجی فەلەستین و خەڵکی غەززە بێت و ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت پێی زیاتر درێژ بکاتەوە، زللەیەکی قایم لە حزبوڵڵاوە وەردەگرێت.