ڕێورەسمی ڕوونوێنی لە پوستەری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز لە پلاتۆی کۆماڵی ئیرشاد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە تۆماری فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە ڕۆژژمێری ساڵانای وەزارەتی ئیرشاد، وتی: هەموومان خەریکین هەوڵ دەدەین تا فێستیڤاڵێک باش و پڕبایەخ لە شاری مێژوویی سەقز بەڕێوە ببەین.

دەریایی زیادی کرد: فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز برەندێکی فەرهەنگی، هونەری و کۆمەڵایەتی بۆ شاری سەقز و کوردستانە.

پاشایی بەرپرسی فێشتیڤاڵەکەش وتی: ئەو فێستیڤاڵە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 هونەرمەندی ناوخۆیی و دەرەکی لە 5 بۆ 9 ی سەرماوەز لە هۆڵی شانۆی ئیرشادی ئیسلامی سەقز پێکەوە ڕکابەری دەکەن.