چنینی قاڵی هونەرێکی کۆن بە نیشاندانی ڕەنگ و نەخشە و ئەفسانە، بەرهەمێک بۆ هێشتنەوەی مێژوویە و ئەمڕۆ قاڵی دەستچنی کوردستان خەزێنەیەک لە هونەری قاڵیچنانی ئەو ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵی کوردستان دوو جەمسەری سەرەکی هەیە، یەکێکی لە سنە و ئەو دیکەی بیجاڕە.

قاڵی رەسەنی کوردستان بە تایبەتی سنە لە جۆری پۆنی قایمە و ژمارەی هیلمەکانی لە نێوان 15 بۆ 35 هیلمە.

کوردستان 90 هەزار قاڵیچنی هەیە

جێگری کاروباری بازرگانی ئیدارەی گشتی پیشە و کانگای کوردستان ڕایگەیاند" لە پارێزگای کوردستان 90 هەزار قاڵیچن هەیە کە لە ئەو ژمارەیە 50 هەزار کەسیان ناسراونەتەوە و لە چوارچێوەی تەعاونی و کارگەکان چالاکی دەکەن.

ساڵانە 180 هەزار مەترسی چوارگۆش قاڵی لە کوردستان بەرهەم دێت

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵێکدا نزیک بە 180 هەزار مەتری چوارگۆش قاڵی لە کوردستان بەرهەم بێت.

سەمیعی وتیشی: 25 کەس بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی کوردستان لە وڵاتانی جیاواز چالاکی دەکەن.

هەروەها رایگەیاند کە خەریکی هاوئاهەنگی پێویستین بۆ بەشداری قاڵیچنان و بەرهەمهێنەرانی کوردستان لە پێشانگا نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان.

سەمیعی هەواڵی دا کە 12 هەزار قاڵیچنی کوردستانی خاوەن بیمەی دابینی کۆمەڵایەتین.

قاڵی کوردستان 400 ساڵ مێژوو و ناوبانگی جیهانی هەیە

بەیان ئەحمەدی کارناسی قاڵی رایگەیاند: تایبەتمەندی قاڵی کوردستان ئەوەیە کە هەرچییەک کۆنتر بێت نرخ و بایەخی زیاتر دەبێت .

ناوبراو زیادی کرد: قاڵی کوردستان 400 ساڵ مێژوو و ناوبانگی جیهانی هەیە و دۆخێکی باشی لە بواری هەناردە و هاوردە هەیە.

ئەحمەدی ڕایگەیاند: جۆرەکانی نەخشەی قاڵی لە کوردستان بریتین لە کڵاو فەرەنگ، گوڵ میرزاعەلی، گوڵ سوور، ماسی دەرهەم و ...